
ئێران لە نێوان شەڕى شێر و سەماى کەمتیارەکاندا !!
نووسینی: نیا كامیل
ئێستا ئێران لەو نێچیرە دەچێت کە لاشەى دادەچڵەکێت لە وێنەى ئەو ساتەوەختەى کە کەڵبەو چڕنوکەکانى ئەمریکاى دەیگاتآ ، وە جەستەى شەلالى خوێن دەکات و ڕۆحى لەبەر دەبڕێت . ئەجەل قولابى گیرکردوە لە جەرگى ، نیشانى ئەدات نیشانەى مەرگى . بەڵام پێدەچێت مام شێر کالڕ فام و بێتەجروبە نەبێت ، لەکاتێکدا تەواوى تەمەنى خەریکى ڕاوکردن بووە ، تێدەکات ، کە ئەم نێچیرە ڕەنگە خاوەنى قۆچێکى تیژ و پاشویەکى بەهێز و ئەستوربێت